هەولێر… مەراسیمی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووککراوەی یانەکانی پارێزگای هەولێر
هەولێر…
مەراسیمی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووککراوەی یانەکانی پارێزگای هەولێر
ئێوارەی ئەمرۆ 21.11.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،، سەردار ئیسماعیل، بهڕێوهبهری گشتی وهرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ، بارز حەسەن میرخان بەرێوەبەری وەرزشی هەولێرو ژمارەیەک لە هەوادارانی وەرزشی، مەراسیمی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووککراوەی تایبەت بە یانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە یانەی وەرزشی بروسک بەڕێوەچوو.
ئەم پاڵەوانێتییە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی کوردستان- لقی هەولێرەوە ڕێکخراوە و نۆ یانەی سنووری پارێزگای هەولێری بەشدارییان تێدا کردووە.
دوایی دوو گێمی بەهێزی یاریەکە، تیپی لاوانی پیشەسازی بە لێدانی سزا بەسەر تیپی لاوانی پەروەردە سەرکەوت و بووە پاڵەوانی خولەکە .
شایانی باسە، یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە لە ڕۆژی پێنجشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2026 دەستیان پێکردووە و ئامانج لێی پەرەپێدانی وەرزشی تۆپی پێی بچووککراوە و هاندانی یانەکان و وەرزشوانانی شاری هەولێرە.