هەولێر... بە بەشداریی هەشت زانکۆ، پێشبڕکێیەکی زانستی و کولتووری بۆ پشتگیریکردنی تواناکانی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار لە ماڵی گەنجان بەڕێوەچوو.

هەولێر... بە بەشداریی هەشت زانکۆ، پێشبڕکێیەکی زانستی و کولتووری بۆ پشتگیریکردنی تواناکانی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار لە ماڵی گەنجان بەڕێوەچوو.

هەولێر...
بە بەشداریی هەشت زانکۆ، پێشبڕکێیەکی زانستی و کولتووری بۆ پشتگیریکردنی تواناکانی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار لە ماڵی گەنجان بەڕێوەچوو.

ئەمشەو شەممە 21.11.2026 بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کلدۆ ڕەمزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ڕۆبینا تیاری نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت. پێشبڕکێیەکی زانستی و کولتووری لە نێوان فێرخوازانی هەشت زانکۆ و بەشە جیاوازەکاندا، لە ماڵی گەنجان بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی (Ankawa Nest)، ڕێکخراوە و ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، پشتگیریکردنی دەرچووان و ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاوی کار و دامەزراندن بوو.