یانەى هەولێر گەیشتە قۆناعی هەشت لە خولی جامی عێراق

یانەى هەولێر گەیشتە قۆناعی هەشت لە خولی جامی عێراق

ئێوارەى شەمە 2021.12.4، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەکى دیکە لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لەیاریگاى نێودەوڵەتى شەهید فرانسۆ هەریرى یارى نێوان یانەی ھەولێر و یانەى شورتە، لەخولى جامی عێراق ئەنجامدرا.
دواى یاریەکى بەهێز لەنێوان هەردوو یانە، یانەى هەولێر توانى بگاتە قۆناغی هەشت دوای بردنەوەی لە شورتە بەلێدانی یەكلاكەرەوە بە 4-2.