بەنوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) کرد

بەنوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) کرد

ئێوارەى سێشەمە 2021.11.30، بەنوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیر و هونەرى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى هەولێر، سەردانی هونەرمەندی گەوەرە و ناوداری شاری هەولێر (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) کرد و لەنزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی کۆڵییەوە.
لەسەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، دوای گەیاندنى سڵاوى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پرسین لە بارودۆخى تەندروستی هونەرمەند، هیوای سەلامەتی بۆخواست و ڕایگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێم هاتووین و ئامادەین بۆ هەر هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ چارەسەرکردن و باشتر بوونى ڕەوشى تەندروستى بەڕێزتان".
جێگه‌ى باسه‌، هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) هونەرمەندێکی گەورەی شاری هەولێرە و خاوەن مێژوویەکی دێرینى هونەرییە و وەک هونەرمەندێکی دیار و خاوەن ئەزموون خزمەتێکی زۆری شاری هەولێر و هەولێرییەکان کردووە، ماوەیەکە بەهۆى تێکچوونى دۆخى تەندروستى لەهونەر دوورکەوتۆتەوە.