پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی تایبەتی کاری دەستی ئافرەتانی کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی تایبەتی کاری دەستی ئافرەتانی کردەوە

پێشنیوەڕۆى چوارشەممە 2021.12.1، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لەدرێژەى کارو چالاکیەکانى هەڵمەتى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى خانمان، بە مەبەستی برەودان بەتواناکانی ئافرەتان و پاڵپشتی دەستڕەنگینیان، لە هەولێر پێشانگایەکی تایبەتی کاری دەستی ئافرەتانی کردەوە.
پارێزگاری هەولێر دوای سەردانیکردنی سەرجەم بەشەکانی پێشانگاکە، دەستخۆشی لە بەشداربوانی پێشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.