بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کتێبى (هەولێر)بڵاوكرایهوه
ئێوارەى پێنجشەمە 2021.12.2، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەمامۆستایان زانکۆ و نووسەر و هونەرمەند و ئەدیبان و شاعیران و ڕۆژنامە نووسان، لەڕێورەسمێکدا، ڕێباز فاوەندەیشن، ڕێورەسمێکى بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنى کتێبى (هەولێر)لەنووسین و ئامادەکردنى لاڤە فاروق - د.سامان جەلال سازدا.
هەولێر، یەکێکە لەو کتێبانەى کە باس لە مێژووى ئەو ئافرەتانەى شارى هەولێر دەکات کە ڕۆڵی دیار و کاریگەر و بەرچاوویان هەبووە لەمێژووى ئەو شارەدا و پاڵپشت و هاریکارى شۆڕشى کوردستان بوونە و لە نێوەندى هونەر و ئەدەب و ناوەندى ڕۆشنبیری و سیاسیدا کەسایەتى دیار و ناسراوبوونە، لەم کتێبەدا چیرۆکى دەیان ئافرەتى فەرمانڕەوا و قارەمانى هەولێر دەکەوێتە بەرچاوو کە بە بەشێکى گرنگ لە مێژووى شارى هەولێر هەژماردەکرێن.
لەڕێو رەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لەنووسەر و ئامادەکارى ئەم کتێبە و هەوڵ و ماندووبوونیان لە نوسین و بڵاوکردنەوەى کە بەبەشێک لەمێژووى شارى هەولێر هەژمار دەکرێت و بەکارێکى گەورەى لەقەڵەمدا، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.