پەیامێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

پەیامێک لە پارێزگارى هەولێرەوە

بەداخەوە، شەوی رابردوو دووبارە بەقۆزتنەوەى ئەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ى کە له‌نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپای عێراقدا هەیە لە ناوچه‌كه‌دا، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغیان داو و لەئاکامى ئەو پەلامارە دڕندانەیەشدا، 13 شه‌هید له‌ هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەێنین بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی گوندی خدر جیجە، خۆمان بەهاوبەشى هاوخەمیان دەزانین و داواکارین لە خوداى گەورە گیانی شەهیدان بەبەهەشتى خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خێزان و کەسوکاریان ببەخشێت و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين.
لەکاتێکدا زۆر بەتووندی ئیدانەى ئەو پەلامارەى تیرۆرستییەى تیرۆرستانى داعش دەکەین، داواکارین زۆر بەخێرایی پەلەبکرێت لە گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ بەهێزکردن و تۆکمەکردنى هەماهەنگیی نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنییە کە هەیە و دەستکردن بەئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ کۆتایهێنان بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرگرتن لە هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بۆسەر هاوڵاتییانى ئەو ناوچەیە و پارێزگاریکردن لە ژیانی پێشمەرگە.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2021.12.3