به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى بریندارانى گوندی خدرجیجەى سنووری قەرەچووغ كرد
هەینى 2021.12.3، به نوێنه‌رایه‌تى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری د.دلۆڤان محمد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستی هه‌ولێر، له نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر، سه‌ردانى بریندارانى گوندی خدرجیجەى سنووری قەرەچووغ کرد كه شەوى ڕابردوو لە هێرشێكی تیرۆرستانی داعش برینداربوون.
پارێزگارى هه‌ولێر، سڵاوى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێڕاگه‌یاندن و لەنزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستیانى پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و كارگێڕى نه‌خۆشخانه و پزیشكانى ڕاسپارد چی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بكرێت و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆخواستن و ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا.
جێگه‌ى باسه، شەوى ڕابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووخیان دا و لەم پەلامارە دڕندانەیەدا، کوێرانە کەوتنە دەستڕێژیکردن لە خەڵکی سڤیلی گوندەکە و لە ئاکامیدا 13 شه‌هید له هاووڵاتی و پێشمه‌رگه و 5 بریندارى لێکەوتەوە.