ڕێزدار مەسرور بارزانى، لەڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیدا پرسەو سەرخۆشى دەگەێنێت بە کەسوکاری سەربڵندی حەوت شەهیدی قارەمانى پێشمەرگە
به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێم، پارێزگارى هه‌ولێر، بەشدارى پرسەی حەوت شەهیدی قارەمانى پێشمەرگەى کرد
ئەمشەو هەینى 2021.12.3، به نوێنه‌رایه‌تى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بەیاوەرى کوێستان ئەحمەد، قائیمقامى قەزایی خەبات، لەهەریەک لە (ناحیەی ڕزگاری، کەورگۆسک، خەبات، کەلەکی یاسین ئاغا، مەلائۆمەر، ناوشاری هەولێر) بەشدارى لە پرسەی حەوت شەهیدی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوێنێ شەوى پەلامارەکەى تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.
ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش، لەڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەسوکاری سەربڵندی ئەو حەوت شەهیدە قارەمانەی پێشمەرگە، پرسە و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن و هاوخەمی خۆى بە کەسوکاریان ڕاگەیاند و هیواى خواست خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
جێی باسە، شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش پەلامارى گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خمووردا و به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها 5 برینداریش، ئێوارەى ئەمڕۆش ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەشداریى لە پرسەی چەند شەهیدێکى قارەمانى پێشمەرگە و بنەماڵەى ئەو سێ شەهیدە قارەمانەى گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغکرد و له نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێریش، سه‌ردانى بریندارانى کرد، وێڕاى گەیاندنى پرسە و سەرەخۆشی بە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی گوندی خدر جیجە، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌شى بۆ برینداران خواست.