به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ولێر كۆنگره‌ی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كورد ده‌ستی پێكرد
شه‌ممه 2021.12.4، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك و پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كورد له هه‌ولێر بە بەشداری نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەولێر ده‌ستی پێكرد .
کۆنفرانسه‌كه تایبەته بە پێگە و ستراتیژیەتی رەوەندی کوردی و مەبەست لێی یەکخستن و یەک گوتاری کوردانی تاراوگەیە و بەهێزکردنی پێگەی کورده لە سەرانسەری جیهان. هه‌روه‌ها هه‌ر له كۆنفراسه‌كه‌دا نوێنەرانی کورد لە وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا، وڵاتانی ئەوروپا ، رووسیا ، کازاخستان بەشداری كۆنفراسه‌كه‌ن.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی گوتارێكی له كۆنفیدراسیۆنه‌كه پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: لەو وتارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كورد لە هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنگرەكە خواست و ڕایگەیاند كە ئامانجی كۆنگرە ڕێكخستن و دیاریكردنی ئەركەكانی ڕەوەندی كوردە بە جۆرێك كە لە خزمەت گەلی كوردستاندا بێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە ڕەوەندی كوردستانی سامانێكی نەتەوەیی گرنگە بۆ پشتگیریی گەلی كوردستان و، گەلی كوردستان هەرگیز بریتی شەڕی هەڵنەبژاردووە و تەعەددای لە كەس نەكردووە و بەرگری لە مان و نەمانی خۆی كردووە.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی گوتەكانیدا داوای كرد كە دۆزی كورد لە هەموو پارچەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و دیموكراتی چارەسەر بكرێت و، شەڕ بە هیچ شێوەیەك نابێتە چارەسەر بۆ كێشەی كورد و هیچ كێشەیەكی تر. داواشی كرد ناكۆكیی لەگەڵ ڕژێمەكان بە هیچ شێوەیەك نەبێتە دوژمنایەتی لەگەڵ گەلان. سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپات كردەوە كە گەلی كوردستان شانازی بە فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی دەكات و دەبێ ئەو فەرهەنگە دێرینەی خۆی بپارێزێت. سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەی خواست كە ڕەوەندی كوردی دڵسۆز و وڵاتپارێزان كۆ بكاتەوە و ڕێزیش لە یاسای ئەو وڵاتانە بگرن كە تێیدا دەژیین. جەختی لەوەش كردەوە كە گەنجان و منداڵان هان بدەن كە بخوێنن و دیرۆك و زمانی گەلی خۆتان لە بیر نەكەن. هەر لەو وتارەیدا سەرۆك بارزانی بە پێویستی زانی كە هەوڵ بدرێت زۆرترین دۆست بۆ گەلی كورد لە دەرەوە و لە پارلەمانەكانی وڵاتان پەیدا بكرێن بۆ ئەوەی پشتیوانی ناساندنی جینۆساید و ئەو تاوانانە بن كە لەدژی گەلی كوردستان كراوە. هەروەها داواشی كرد كە ڕەوەندی كوردی پشتیوانی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بێت.
لە كۆتایی گوتەكانیدا سەرۆك بارزانی یادی شەهیدانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گەرمیان و دەڤەری مەخمووری كردەوە كە بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید كران و ئەو دڵنیاییەشی بە گەلی كوردستان دا كە تۆڵەی شەهیدان دەكرێتەوە و خوێنیان بە فیڕۆ ناچێت.