لەسەر قەڵاى هەولێر، هەڵمەتى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى خانمان ڕاگەیندرا
چوارشەمە 2021.11.24، بەئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر ئەنجومەنى باڵاى خانمان، لەژێرناونیشانى (جیهان پرتەقاڵى بکە، هەرئێستا کۆتایی بەتوندوتیژى دژى خانمان بێنە)
ڕێورەسمى هەڵمەتى نیشتیمانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى خانمان کە 16 رۆژ بەردەوام دەبێت رایگه‌یاند.
لەڕێورەسمەکەدا، وه‌زیری ناوخۆ به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوتارێكدا رایگه‌یاند، كونسوڵگه‌رییه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان هاوكارێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی مافه‌كانی خانمان بكه‌ین.
راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی پابه‌نده به هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا عێراقی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌میش له پێناو دابینكردنی مافی زیاتری ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تووند و تیژی دژیان.
وتیشى، له هه‌رێمی كوردستان رۆڵی ئافره‌تانمان به‌رز نرخاندووه، ئه‌وان له پێكهاته‌ی حكومه‌ت كاریگه‌رن، جیا له‌وه‌ش ئافره‌تان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه به ته‌نیا له حكومه‌ت به‌شدار بن.
روونیشیكرده‌وه، ئافره‌تانی كورد رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له خه‌بات و پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی كورد به گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێكی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دابین بكرێت، كچ و كوڕی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی له پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆساید باوكیان له ده‌ستداوه، رۆڵی ئافره‌ت له‌و به‌ینه‌دا چه‌نده گرنگ بووه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و منداڵانه، داوا له هه‌موو كوڕان و پیاوان ده‌كه‌م ده‌ست له تووند و تیژی دژی ژنان هه‌ڵبگرن.
ڕاشیگەیاند: هه‌موو كه‌س قه‌رزاری دایكه، به‌ڵام له كوردستان ئێمه دووجار قه‌رزاری دایكین، چونكه ئێمه ده‌زانین دایكانی ئێمه چ خه‌مێك و ئازارێكیان هه‌ڵگرتووه تاوه‌كو ئه‌م كوردستانه بگات به ئه‌مڕۆ.