نەوتی سپی بەسەر قوتابخانەکانی سنووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر دابەشکرا

نەوتی سپی بەسەر قوتابخانەکانی سنووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر دابەشکرا

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی (ملیارێک و حەفت سەد و شەست نۆ ملیۆن دینار) بۆ کڕینی (2 ملیۆن و 270 هەزار) لتر نەوتی سپی بۆ قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، رۆژی دووشەممە 2021.12.13، دەستکرا بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر قوتابخانەکانی سنووری بەڕيوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و وابڕیارە تاوەکو سەری ساڵ دابەشکردنی نەوەت بەسەر تەواوی قوتابخانەکان دابەشبکرێت.