لەهەولێر، لەڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، پێشانگایەکى تایبەت کرایەوە

لەهەولێر، لەڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، پێشانگایەکى تایبەت کرایەوە

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەمە 2021.12.12، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەیامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزایی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان و وێنەگران و هونەرمەند و هونەردۆستان، لەڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، لەژێرناونیشانی (وێنەی ڕەش و سپی لەچاووى مرۆڤى مۆدێرن) لە سەنتەری خانەنشینی هەولێر(باغی شار) پێشانکایەکی تایبەت بۆ وێنە یادگارییەکانى ژیانى مامۆستا فەرید بیلال و وێنەگرە دێرینەکانى شارى هەولێر و فۆتۆگرافەر ئاسۆ کەریم و چەند هونەرمەندێکى ترى فۆتۆگرافەرى شارى هەولێر کرایەوە.
پێشانگاکە چەندین وێنەی جۆراوجۆری رەش و سپی وێنەگران و سەردەمە جیاوازکانی لەخۆی گرتبوو، لەلایەن پاریزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەڕێکخەرانی پێشانگاکە و بەشدارانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، لەکۆتایشدا خەڵات بەسەر ژمارەیەک لە وێنەگرە کۆنەکان و مۆدێرنەکان دابەشکرا کە بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردبوو.