پارێزگارى هەولێر، (69)هەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتى ئافرەتانى کوردستان پیرۆز دەکات

پارێزگارى هەولێر، (69)هەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتى ئافرەتانى کوردستان پیرۆز دەکات

بەڕێزان سکرتێرى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان..
ئەندامانى مەکتەبى سکرتاریەت، ئەنجومەنى باڵا
بەبۆنەى(69)هەمین ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و خانەوادەى سەربەرزى شەهیدانى ئافرەتان و تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکەین. هیوادارین لە تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى هەمیشە سەرکەوتووبن.
بەو بۆنەیەوە جارێکى دیکە تەواوى پاڵپشتى و پشتیوانى خۆمان بۆ یەکێتییەکەتان و سەرجەم ئافرەتان دووپات دەکەینەوە و ئومێد دەکەین هەمیشە پێشەنگ و پێشڕەوى بزووتنەوەى ئافرەتانى کوردستان بن بۆ بەدەستهێنانى خواست و داخوازییە رەواکانتان.
دووبارە ئەم یادە لە ئێوەى بەڕێز و تەواوی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر