دوای 100 ساڵ، دووبارە شانۆگەری سەڵاحەدینی ئەیووبی لەهەولێر نمایشکرایەوە

دوای 100 ساڵ، دووبارە شانۆگەری سەڵاحەدینی ئەیووبی لەهەولێر نمایشکرایەوە

ئێوارەی پێنجشەممە 2021.12.9، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و شانۆکارانی هەولێر و سلێمانی، لەچوارچێوەی یادی 100 ساڵەی سەرهەڵدای شانۆ لەهەولێر، لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، شانۆگەری سەڵاحەدینی ئەیووبی، لەئامادەکردنی موحسین محەمەد و دەرهێنانی یوسف عوسمان، نمایشکرا.
جێگەی باسە، سه‌د ساڵ بەر لەئەمڕۆ لەساڵی 1921 بۆ یەکەمین جار و وەک یه‌كه‌مین شانۆگه‌رى، شانۆگەری سەڵاحەدینی ئەیووبی، له‌قوتابخانه‌ى ئه‌ربیل ئولا نمایشکرا.