پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە جێگرى کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە جێگرى کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەولێر کرد

سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەممە 2021.12.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە سڤین مۆسلەر، جێگرى کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا، دوای جەخت کردنەوە لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەسەر ڕەوشى ناوچەکە بەگشتى و پرۆژە و هەماهەنگی و کاریی هەردوولا، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا و جێگرى کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەولێر کرد بۆ هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکارییانەی کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردوویانە. لەلایەن خۆیانەوە جێگرى کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا و ئامادەیی تەواوی خۆی و وڵاتەکەشیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک و پێویستیەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەكان کرا و پارێزگاری هەولێر لەوبارەیەوە وتی: "وەکو ئیدارەی هەولێر بۆ پەرەپێدانی پێكەوە ژیانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەكان درێغی ناکەین، هەولێر هەمیشە و بەدرێژایی مێژوو شوێنی پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەكان بووە و هەروەهاش دەمێنیتەوە، بەدڵنیاییەوە هیچ هێزێك ناتوانێت كە لێنێك لەو بارەیەوە لەنێوانماندا دروست بكات".