لەژیرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، لەچوارڕێیانی (گادگرۆس) لە شەقامى ئیسکان ئاڵاى کوردستان بەرزکرایەوە

لەژیرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، لەچوارڕێیانی (گادگرۆس) لە شەقامى ئیسکان ئاڵاى کوردستان بەرزکرایەوە


پینج شەممە 2021.12.16، لە درێژەى چالاکیەکانى ڕۆژى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان، لەژێرچاودێرى و بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە لەچوارڕێیانی (گادگرۆس) لە شەقامى ئیسکان، ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز کرایەوە، کە لەلایەن گروپى کۆمپانیاى ئەندازیارى ڕەنگ بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە.

شایەنى باسە، وابڕیاریە جگە لەم چوارڕێیانە لە 9 شوێنى ترى دەروازەى هاتنە ژوورەوەى هەولێرى پایتەخت، بەهەمانشێوە ئاڵاى پیرۆزى کوردستانى لێ بەرز و شەکاوەبێت.