وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، تیمی فریاگوزاریی لافاوەکەی هەولێریان ڕاگەیاند

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، تیمی فریاگوزاریی لافاوەکەی هەولێریان ڕاگەیاند

هەینی 2021.12.17، بەسەرپەرشتى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و بەڕێوەبەرانى گشتیی تەندروستیى و شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و تەواوی تیمەکانی شارەوانی و بەرگریی شارستانی، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ دانانی پلانی خێرای فریاکەوتنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەى ئەمڕۆ شارى هەولێر ئەنجامدرا.
لە کۆوونەوەکەدا بڕیاردرا، کاتژمێر حەوتی بەیانیی سبەی شەممە، سەرجەم تیمەکان دەست بە کارەکانیان بکەن و لە زووترین کاتدا کارى خاوێنکردنەوەى ئەو شوێنانەى زیانیان بەرکەوتووە تەواو ببێت و لیستى ناوی ماڵە زیانلێکەوتووەکان بۆ قەرەبووکردنەوەیان ئامادە بکرێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا، چەند ڕێکخراوێکی خێرخوازیش ئامادە بوون و ئامادەییان خۆیان نیشاندا بۆ گەیاندنى خواردنی گەرم بە هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانەى زیانلێکەوتووە بگەێنن و هاوکاریی تریشیان پێشکەش بکەن،
جێگەى باسە، هەر سەرەتای ڕووداوەکەوە ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەولێر و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە زووترین کات بەتەنگ هاووڵاتییانەوە بچن و ئێوارەى ئەمڕۆش خۆشی لە نزیکەوە سەردانی شوێنى لافاوەکەى شارۆچکەى قوشتەپەی کرد.