پارێزگارى هەولێر، زیانلێکەوتووانی ناحییەى دارەتووى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، زیانلێکەوتووانی ناحییەى دارەتووى بەسەرکردەوە

ئێوارەیشەممە 2021.12.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر سەردانی ناحییەى دارەتووى کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دوێنێ و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان بەسەرکردەوە.
پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان، جەختى لەوەکردەوە کە لەسەر ڕاسپاردە و بە فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کودرستان، هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکرێت و بە پێی توانا قەرەبوو دەکرێنەوە. دووپاتیکردەوە ئێمە خزمەتکاری خەڵکى خۆمانین و هەرچى لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.