چۆن خۆمان ببپارێزین پێش ڕوودانى لافاو و لەکاتی ڕوودانى لافاو
هاوڵاتى بەڕێز ...
لەپێناو سەلامەتى خۆت و خێزانەکەت، لەکاتى هەستکردن بە مەترسیەکانى دروستبوونى لافاو.
پێش ڕوودانى لافاو پێیوستە ڕەچاووى ئەم خاڵانەى خوارەوە:-
یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانى کەش ناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسى لافاو
دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان
سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت
چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنى ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەى کە مەترسین لەکاتى دروست بوونى لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە
لەکاتی ڕوودانى لافاو چى دەکەیت؟:-
یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەى کە لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەتکردووە بێ دواکەوتن
دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێلی غازی ماڵهوهتان
سێیەم/ شوفێری نەکردن
چوارەم/ دورکەوتنەوە لەڕێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان