پارێزگارى هەولێر، سەردانى تیمەکانى بەرگرى شارستانى کرد کە حەوت ڕۆژە بەردەوامن لەگەڕان بەدواى تەرمى بێ سەر و شوێنانى لافاوەکەى هەولێر
هەینى 2021.12.24، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، سەردانى تیمەکانى بەرگرى شارستانى کرد کە ماوەى حەوت ڕۆژە بهردهوام له گهڕاندان بۆ دۆزینەوەى تەرمى بێ سەر و شوێنانى لافاوەکەى هەولێر.
لەبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، جەختی لەوە کردەوە هەوڵەکان زیاتر بخرێنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی ونبووی ڕووداوەکە و وتیشی: " هەرچی بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانتان درێغی لێناکەین.
جێگەى باسە شەوی 17/12/2021، بههۆی بارانبارینهوه لافاو 15 شوێنی هەولێری گرتووەتەوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایهوه، بەڵام تاوەکو تائێستا دوو هاووڵاتی بێسەروشوێنن بەناوەکانی ئومێد شامل و منداڵێک بەناوی دانەر نەبەز.