پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی (مەسیح)
به بۆنه‌ى جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم لە خوشك و برایانى مه‌سیحى لە کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتیی و بەتایبەتی هه‌ولێری پایتەخت ده‌كه‌م، ئومێد دەکەین ئه‌م جه‌ژنه لەگەڵ خانەوادە و دۆست و ئازیزانتان بەخۆشی بەسەربەرن.
لەم بۆنەیەدا جارێکى تر جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە بەگرنگییەوە دەڕوانینە پێگەى مێژووییى برا کریستیانەکانمان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانى لەناوچەکەدا، دڵنیایی دەدەین هەولێری پایتەخت هەروەک چۆن هەمیشە لانکەی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاین و ئاینزاکان بووە و بەدرێژایی مێژووى دێرینى خۆى یەکێک لە خەسڵەتە جوانەکانی نموونەی بەرز و دیاری ئەو پێكەوە ژیانە ئاینی و نەتەوەیی بووە هەر بەمجۆرە دەمێنێتەوە، وەک پارێزگاى هەولێریش بەهەموو توانەیەکمانەوە پاڵپشتى پتەوکردن و زیاتر بەرەوپێشبردنى ئەو برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و لێبووردەییەی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکان دەبین لە کوردستاندا.
دووبارە جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى له‌سه‌ر بێ) پیرۆزبێت، بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و کامەرانى بۆ هه‌موو لایه‌ك و جەژنى سەقامگیریی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2021.12.24