پارێزگاری هەولێر، ئاوەڕۆی کەندی دارەتوو و باغەمرە شاهابی بەسەرکردەوە
هەینی 2021.12.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری ناحییەی دارەتوو و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، دانانی ژمارەیەک ئاوەڕۆی گەورە ( box culvert)ی لە کەندی دارەتوو و باغەمرە شەهاب بەسەرکردەوە.
جێگەی باسە، بۆ ڕێگریکردن لە مەترسیی لافاو و لە چوارچێوەی کارەکانی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، ژمارەیەک ئاوەڕۆی گەورە ( box culvert) لە کەندی دارەتوو و باغەمرە شەهاب دانرا بەمەستی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و دوورحستنەوەی مەترسیی لافاو لە سنوورەکەدا.