پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەکۆمەک و یارمەتیەکانی خەڵکی سلێمانی و کەلار کرد
هەینی 2021.12.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کۆمەک و هاوکاریە سەرەتاییەکانی کەمپینی ئاراسی خالیدی کرد کە لەلایەن خەڵکی سلێمانی و کەلارەوە بەمەبەستی کۆمەکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ئەنجامیاندابوو.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی و سوپاسی بۆ خەڵکی سلێمانی و کەلار، هیوای بەردەوامی لەکارە خێرخوازیی و مرۆییەکانیان بۆ خواستن و ڕایگەیاند: "هاوکارییەکانتان پەیامێکى گەورەى نیشتمانیە بۆ لێقەوماوان، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکاری و یارمەتی زیانلێکەوتوانیان کردووە، ئەوکارانەی ئەوان بۆ هەولێر گرنگیی خۆی هەیە و مایەى شانازییە.