پارێزگاری هەولێر بۆ لەنزیکەوە ئاگارداربوون لەچۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریکردنی خێزانە زیانلێکەوتوەکان، سەردانی چەند شوێنێکی کرد
دوای ڕوودانی لافاوەکەی هەولێر و هەڵمەتی تیمەکانی جەرد و پاککردنەوەی شوێنە زیان لێکەوتووەکان، هەڵمەتی هاوکاریکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان دەستی پێکرد، هەینی 2021.12.24 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ لەنزیکەوە ئاگارداربوون لەچۆنیەتی دابەشکردنی هاوکارییەکان، سەردانی چەند شوێنێکی دابەشکردنی هەڵمەتی هاوکاریکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکانی کرد.
جێگەی باسە بەڕێوەبەرایەتی EJCC/پارێزگای هەولێر بەهاوکاری ڕێکخراوە کۆمەکبەخش و خێرخوازان جگە لەئامادەکردنی پاکێجێکی دابیکردنی کەل و پەلی ناوماڵ بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان، ئەمڕۆش لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و پارێزگای ئەنبار دەستکرا بەدابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانە زیان لێکەوتووەکان.