پارێزگاری هەولێر، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد
سهرلهبهیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021.12.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری کە پێک هاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گۆمرگ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، قایمقامی چۆمان، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و هەناردەکان، بەڕێوەبەری گواستەوەی هەولێر، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری، بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران، نوێەری ژووری بازرگانی، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەلایەن (نەسرووڵا ڕەشنودی) سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین پێشوازی لێکرا.
جێگەی باسە، مەبەست لەسەردانەکەی پارێزگاری هەولێر وشاندی یاوەری بۆ کۆماری ئسلامی ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانە لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین.