جێگری پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە چەند کەسایەتیک و خێرخوازێکى شارى هەڵەبجەى شەهید کرد
یەکشەممە 2021.12.26، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە چەند کەسایەتیک و خێرخوازێکى شارى هەڵەبجەى شەهیدکرد، کە هوکاری و یارمەتیان گەیاندە پارێزگا بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر.
جێگری پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیدانی لەکاری خێرخوازیی و مرۆییەکان بۆ خواستن و سوپاسى ئەم هەڵوێستەیانیکرد و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە هاریکاری و یارمەتیدانى لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان هەرکەس و لایەنێک ئەنجامیبدات کارێکى نیشتیمانى و گەورە و پیرۆزە، سوپاسى ئێوە و هەموو ئەو ڕێکخراو و کەسایەتى و خێرخوازانە دەکەین بە هەر شێوەیەک بووبێت دەستیى یارمەتى و هاوکاریان بۆ زیانلێکەوتووان درێژکردووە، ئەو هەڵوێستە لەلاى ئێمە لەبیر نەکراوە.