پارێزگاری هەولێر، کارگەی پیشەسازی پترۆکیمیاوی لەشاری مهاباد بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، کارگەی پیشەسازی پترۆکیمیاوی لەشاری مهاباد بەسەرکردەوە

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکار و بەرهەمە پیشەسازییەکان، نیوەڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2021.12.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر و عارف خدرلو، فەرمانداری مهاباد و سەرۆکی شارەداری مهاباد و شاندی پارێزگای هەولێر، کارگەی پیشەسازیی پترۆکیمیاوی لەشاری مهاباد بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی بەش و هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگەکەی بەسەرکردوە، لەلایەن دەستەی کارگێڕی و ئەندازیارانی کارگەکە چۆنیەتی کارکردن و ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە و جۆری کاڵاکان و شێواز و چۆنیەتی کارکردنی کارگەکە خرایەڕوو، پارێزگاری هەولێر وێڕایی دەست خۆشی، سەبارەت بە هاریکاری پڕۆژە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان و سود وگرتن لەئەزموونی پڕۆژەی لەمشێوەیە ڕایگەیاند: دەرگامان بەڕووی هەموو کۆمپانیا و خاوەنکار و سەرمایەگوزرێک کرایەوە بۆئەوەی وەبەرهێنان لەشارەکەمان ئەنجامبدەن، لەوچوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەین هەموو ئاسانکاری و هاریکارییەکیان پێشکەش بکەین.