جێگرى پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە لێژنەیەک لە سەرپەرشتیارانی کەمپینى کەلار کرد
لیژنەیەک لە سەرپەرشتیارانی کەمپینى کەلار کە ماوەى حەوت ڕۆژە لە لایەن کە خێرخوازان و لایەنی حکومی و حزبی و مامۆستایانی ئاینی و خاوەن کار و کۆمپانیان و ھاوڵاتیانی شاری کەلارەوە ژێرناونیشانى (کەلار ھاوخەموو و ھاوئازاری ھەولێرە) ئەنجامدراوە سەردانی پارێزگایی ھەولێریان کرد و لە لایەن هێمن قادر، جێگری پارێزگارى هەولێر پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا کە بەرێوەبەرى EJCC/ پارێزگای ھەولێر و مەکتەبی سکرتاریەتی(ی.ل.د.ک)ئامادهى بوون، جێگرى پارێزگاى هەولێر دەست خۆشی لێیانکرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیدانی لەکاری خێرخوازیی و مرۆییەکان بۆ خواستن و سوپاسى ئەم هەڵوێستەیانیکرد و جەختى لەسەر یارمەتیدانى لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان کارێکى نیشتیمانى و گەورەیە، پاشان بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی شوێنی روودانی لافاوەکە کرا و تەواوی ھاوکارییەکان بەسەر ھاوڵاتیانى زیان لێکەوتووی لافاوهكهى هەولێر دابەشکرا کە بریتى بوون لە:-
بڕی ٤٣،١٠٠،٠٠٠ چل و سێ ملیۆن و سەد هەزار دینار
زۆپا و ھیتەر ٢٦ دانە
جل و بەرگ ٥٠ کیسەی گەورە
فەرش ٩٠ دانە
کارتۆنی جل و بەرگی نوێ ١٦ کارتۆن
بەتانی ٤٠٤ دانە
دۆشەک ١٨٤ دانە
برنج ١ گەن و نیو
زەیت ١٢ کارتۆنی ٢٠ دانەی
یٔاوتەماتە ٨٨ سێتی ٢٤ دانەی
پاقلەمەنی ٤سێت
ماست ١٠٠ کارتۆنی ٦ دانەی.