پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری ئەنبار کرد
پێنجشەممە 2021.12.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەلێر پێشوازی لە د.عەلی فەرحان دلیمی، پارێزگاری ئەنبار و شاندێکی یاوەریکرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنان، سوپاسی پارێزگاری ئەنباری کرد بۆ هاوکاریکردن و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر و ئەو هەڵوێستەی بەرزنرخاند.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری ئەنبار سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد و ڕایگەیاند: "چاکەی هەولێر زۆرە لەسەر خەڵکی ئەنبار، ئەوەی کراوە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان بە ئەرکی خۆمان زانیوە، هیچ کات هاوکاری و یارمەتیەکانی خەڵکی هەولێر بۆ خەڵکی ئەنبار لەبیر ناکەین".
لەکۆتایشدا، هەردولا تەئکیدیان لەپتەوکردنی پەیوەندییەکان و ههماههنگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کردەوە.