پارێزگارى هەولێر شەقامى ئیسکان و بازاڕ و چایەخانەى مەچکۆى بەسەر کردەوە

 پارێزگارى هەولێر شەقامى ئیسکان و بازاڕ و چایەخانەى مەچکۆى بەسەر کردەوە

هەینى 2021.12.31، ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە جموجۆڵى بازاڕ و ڕەوشى شار کە ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییانى هەولێر و گەشتیاران بەبۆنەى سەری ساڵی نوێ ڕوویان لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان کردووە، شەقامى ئیسکان و چایەخانەى مەچکۆ و سەنتەرى بازاڕى بەسەر کردەوە.