پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچان دابەشکرد

پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێ دیارى و پێداویستى بەسەر منداڵانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچان دابەشکرد


سەرلەبەیانى ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2022.1.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە سەردانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێرى کرد و دیارى و پێداویستى تایبەتى بەسەر منداڵانى خانەی ناوبراو دابەشکرد.

لە سەردانەکەیدا کە هەریەک لە یوسف چاوشین، بەرێوەبەرى گشتیى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى و سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەرى EJCC/ پارێزگاى هەولێر و شێخ زەیتۆ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر، دیارى و یارى منداڵان و پێداویستى و جل و بەرگى زستانەى بەسەر منداڵانی خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دابەشکرد، کە لەلایەن EJCC/ پارێزگای هەولێر و کونسۆڵخانەی ئیماراتی و مانگی سووری ئیماراتیەوە بۆیان ئامادەکرابوو.

پاشان وێڕای دەستخۆشى بۆ ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ستاف و دەستەی کارگێڕی خانەی ناوبرا لەجێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان، لەکەم و کوڕیی و پێداویستییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە.

جێگەى باسە بەرێز پارێزگارى هەولێر گرنگیەکى تایبەت بە خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دەدات و لەنزیکەوە چاودێریان دەکات و ناوە ناوەش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان سەردانى خانەى ناوبرا دەکات.