پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەنتەرى خانەنشینانى هەولێرى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەنتەرى خانەنشینانى هەولێرى کرد

دووشەممە 2022.1.3، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لەباغى شار سەردانى سەنتەرى خانەنشینانى هەولێرى کرد و بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێوە دیاری و خەڵاتی تایبەتی وەک ڕێزلێنان بەرامبەر بەو خزمەت و ماندووبونی چەندین ساڵەی پێشکەشیانکردووە، پێشکەش کردن.
پارێزگارى هەولێر لەسەردانەکەیدا کە هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و سروە ڕەسوڵ بەڕیوەبەرى EJCC/ پارێزگاى هەولێر ئامادەی بوون، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ لەگەڵ ئه‌و مرۆڤانە بەڕێزانەین کە له‌ڕابردوودا هه‌ریه‌ك له‌بواره‌كه‌ى خۆیدا به‌شێكى زۆرى ته‌مه‌نى پێشكه‌ش به‌ خزمه‌تكردنى شارى هه‌ولێر و كوردستان كردووه‌، ئێوە کەس کارى ئێمەن و ئێمەش قەرزارى ئێوەین، ئێوە ئه‌و مرۆڤه‌ بەڕێز و گه‌ورانه‌ن كه‌ خزمه‌تێكى زۆرتان پێشكه‌ش كردووه‌ و شایه‌نى ئه‌وه‌ن وه‌كو ئیداره‌ى هه‌ولێر خزمه‌تان بكه‌ین".
دواتر لەلایەن پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و قائیمقامى ناوەند دیاری و خەڵاتی تایبەت پێشکەش بە خانەنشینانکرا کە لەلایەن دەزگاى خێرخوازى بارزانى بەهەماهەنگی EJCC/ پارێزگاى هەولێر بۆیان ئامادەکرابوو.