بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا

دووشەممە 2022.1.3، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى پێداویست و کەم و کوڕیی و چارەسەرى کەند و ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیان کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگارى هەولێر و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگاو بان و بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆکان و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى تیمەکانى شارەوانى، باس لەپڕۆسەى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى قورس و کەند و هەموو ئەو شوێنانە کرا کە دەبنە هۆى کۆبوونەوەى ئاو، پاشان تیشک خرایە سەر ڕێگریکردن لە فرێدانى پاشماوە بیناسازییەکان بەگشتیى لەهەموو شوینێک تەنها ئەو شوینە نەبێت کە دیاریکراوە، لەکۆتایشدا کۆبوونەوە بریاریدا لەڕیگەى لێژنەکانەوە لەپێناو دوورخستنەوەی مەترسییەکانى لافاو، ئامادەکارى و دیراسەیەکى ورد بکرێت بۆ چارەسەرکردنى یەکجارەکى ڕێرەى ئاوى قورس و کەند و هەموو ئەو شوێنانەى کە دەبنە هۆکار بۆ کۆبوونەوەی ئاو.