پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی کرد

دواى نیوەڕۆى دووشەممە 2022.2.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى پارێزگا پێشوازی لە فەرماندە لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی کرد.
لەدیدارەکەدا، وێڕاى ئەوەى جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە پێناو دابینكردنی ئارامی و ئەمنیەتی زیاتر لە هەولێری پایتەخت كرایەوە، پارێزگاری هەولێر، سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی كرد و دەستخۆشی لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر بۆ بەرگرتن لە سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان بۆ سەر موڵکى گشتی و هاریکاریکردنى تیمەکانى شارەوانى و قائیمقامیەتەکان.
لەلایەن خۆیەوە لیوا عەزیز وەیسی، وێڕای ئەوەی سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد، تەئکیدی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی و پارێزگای هەولێر کردەوە.