پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمان


بە ناوی خودای بە خشندە و میهرەبان

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری توركمان، پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەى سەرجەم خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانى توركمان دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

مایەى شانازییە، لە هەرێمی كوردستان ژینگە و دەرفەتێکی باش بۆ کاری رۆژنامەوانی و ئازادی ڕاگەیاندن بۆ سەرجەم پێکهاتەوە و نەتەوەکان بە گشتیی رەخساوە و سەدان دەزگای جۆراوجۆرى میدیایی بەوپەڕی ئازادییەوە سوودیان لەم کەشە ئازادە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کردووە، دەخوازین ئەم یادەش ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی زیاترى ڕۆژنامەگەریی و گەشەپێدانی كەللتوورى پێکەوە ژیان و فەرھەنگی نێوان پێكھاتەكان.

دووبارە پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەری توركمان

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.2.25