پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، هەردوو کارگەی پیشەسازی ڤان ستیل و دروستکردنی کێبڵی هەوڵێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، هەردوو کارگەی پیشەسازی ڤان ستیل و دروستکردنی کێبڵی هەوڵێری بەسەرکردەوە

رۆژی پێنجشەممە 2022.2.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ د. محەمەد شوکری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، هەردوو کارگەی پیشەسازی ڤان ستیل و دروستکردنی کێبڵی هەولێری بەسەرکردەوە، کە لەئێستادا لەقۆناغی تەواوبووندان و بەمنزیکانە دەکەونەکار.
پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارکردنی پڕۆژەکانی کۆڵییەوە، گفتۆگۆی لەگەڵ سەرپەرشتیارانی کارگەکان کرد کە دوای تەواوبوونیان ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی کاڵاکانیان بەچ ئەندازە و شێوەیەک دەبێت، هەردوو پڕۆژە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستانن کە بەدەستی کاری ناوخۆیی و بەرهەمی ناوخۆیی دروست دەکرێن، بەتەواوبوونیان جگە لەڕەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان و گەنجان توانای پڕکردنەوەی بازاڕی ناوخۆیشیان دەبێت.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لەخاوەنی کارگەکان، هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیان بۆ خواستن و تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە، وەکو پارێزگای هەولێر لەپێناوی خزمەتکردنی شارەکامان و گەشەپێدانی زیاتری ئابووری و بەرهەمهێنان و پیشەسازیی تێیدا بەهەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانی لەمجۆرە پڕۆژانە دەکەن، ئامادەی خۆشی نیشاندا بۆ چارەسەری هەرچی کێشە و گرفتێکیان هەبێت.