لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکى چاندنى نه‌مام بەڕێوە چوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکى چاندنى نه‌مام بەڕێوە چوو

رۆژی دووشەممە 2022.3.14، بەبۆنەی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر، ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و لەچوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هه‌ڵمه‌تێكی چاندنى نەمام لەجووت سایدى نوێى گەڕەکى فەرمانبەران له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانى هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لەهه‌ڵمه‌ته‌كەدا، کە هەریەک لە ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لەسەرپەرشتیارانى هەڵمەتەکە، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، وەکو پارێزگای هەولێر هەموو هەوڵێکمان خستۆتە گەڕ لەپێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەسنوری سەنتەر و دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر بۆئەوەی شار بەدرەخت سەوزتر و ڕازاوەتر بکەین، داواشی لە هاوڵاتیان کرد بەشداربن لەچاندنی دار و نەمام و پارێزگاریکردن لەپاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر.