لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، بە نمایشکردنى شانۆگەرییەک و (5) خولەک وەستان یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا

لەژێرچاودێرى پارێزگاری هەولێر، بە نمایشکردنى شانۆگەرییەک و (5) خولەک وەستان یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا

سەرلەبەیانى رۆژی چوارشەمە 2022.3.16، لەیادی (34) ساڵەی کیمیابارانکردنى هەڵبجەى شەهید و لە چوارچێوەى چالاكیه‌كانى 12هه‌مین فیستیڤاڵى ئازاداى و نەورۆز، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەپارکى شار، لەڕێورەسمێکدا بە بەنمایشکردنى شانۆى سەرشەقام و 5 خولەک وەستان یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا.
لەڕورەسمەکەدا کە هەریەک لە بەرەڤان حەمدى، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتى هەرێمی کوردستان و ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرى هەولێر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لەئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هونەرمەندان و هونەر دۆستان و جەماوەرێکى زۆر ئامادەى بوون، لەلایەن شانۆکارانى هەولێر و گروپى ریتمیى هەولێر شانۆگەریەکى تایبەت بەکیمیابارانکردنى هەڵبجەى شەهید پێشکەشکرا و پاشان هاوشێوەی هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمى کوردستان، بە(5) دەقیقە وەستان بۆگیانى پاکى شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا.