لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر.. فیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی پەروەردەکان بەڕێوەدەچوو

لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر.. فیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی پەروەردەکان بەڕێوەدەچوو

لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر..
فیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی پەروەردەکان بەڕێوەدەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونى د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و بەڕێوەبەرانى گشتیی پەروەردە و وەرزشی هەولێر و بەڕێوەبەرانى پەروەردەکانى سنوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و بەرپرسانى حکومى و حزبى و مامۆستایان و قوتابیانى قوتابخانەکان و وەرزشوان و وەرزشدۆستان، لە یاریگای نێودەوڵەتى شەهید فەڕانسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، فیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەدەچوو.

دواى ڕێگادان بەکردنەوەی، فیستیڤاڵ بە ڕێرەوی قوتابخانەکان و خواردنی سوێندی وەرزشی دەستی بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان کرد، پاشان لە لایەن وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە ئامادەبووان، خەڵات بەسەر یاریزانە براوەکانی یارییەکان و قوتابخانەکان دابەشکرا.