لە هەولێر .. حەفتەمین ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان بەڕێوەچوو
لە هەولێر ..
حەفتەمین ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان بەڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، له هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هه‌ولێر‌ى پایتەخت، حه‌فته‌مین ئیڤێنتی تیدێكس نیشتمان بە بەشداریی 1500 کەس له گه‌نجان، لاوان، به‌رپرسان، كونسوڵ و رێكخراوه‌كان، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێدا 13 کەس وتاریان پێشکەش کرد.
جێگەی باسە، ساڵانە ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان بەڕێوەدەچێت کە هەوڵێکە بۆ زیاتر دەرخستنی توانای گەنجان و هاندان بۆ زیاتر دروستکردنی متمانە و دۆزینەوەی بەهرە و تواناکان و ڕاگەیاندنی چه‌ندین هەلی کار.