بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، شەوە ئاهەنگێکی موزیک و گۆرانی سازکرا
ئەمشەو 2022.4.18، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، تیپی مۆسیقای قەڵاو منارە لەباخچەی بروسک شەوە ئاهەنگێکی موزیک و گۆرانی سازکرد.
لەئێوارە ئاهەنگەکەدا کە بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور و هونەر میللیەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر سازیکردبوو، هەریەک لە ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی2 و عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانیی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و د. جوتیار عادل، ووتەبێژی حکومەتی هەرێم و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لەهونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون.