پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ خێزان و تووشبووانی نەخۆشیی هیمۆفیلیا کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ خێزان و تووشبووانی نەخۆشیی هیمۆفیلیا کردەوە

ئێوارەی یەکشەممە 2022.4.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەپارکى شەهید سامى عبدولڕەحمان، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ خێزان و تووشبووانی نەخۆشیی هیمۆفیلیا کردەوە.
بەربانگەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى EJCC/ پاریزگاى هەولێر بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕێکخرابوو و هەریەک لەموسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و سەرۆکی کۆمەڵەی هیمۆفیلیای کوردستان ئامادەی بوون.
جێگەى باسە، نەخۆشیی هیمۆفیلیا نەخۆشییەکی خوێنبەربوونی بۆماوەییە و خوێنی کەسێک توانای مەیینی نامێنێت، نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە، بەڵام کاتێک کەسێك نەخۆشییەکەی هەیە، تەنیا چارەسەر بۆ لابردنی نیشانەکانی دەکرێت و بە درێژایی تەمەن نەخۆشییەکە لەگەڵی دەمێنێتەوە.