پارێزگاری هەولێر، پرۆژەی ئامادەکردن و چاککردنەوەی بناغەی پردی کۆنی ڕێگای کەرکوکی بەسەر کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پرۆژەی ئامادەکردن و چاککردنەوەی بناغەی پردی کۆنی ڕێگای کەرکوکی بەسەر کردەوە

نیوەڕۆی رۆژی 2022.4.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، پرۆژەی ئامادەکردن و چاککردنەوەی ژێر بناغەی پردی کۆنی ڕێگای کەرکوکی بەسەر کردەوە، کە بەگوژمەی (333,136,000) سێ سەد و سی و سێ ملیۆن و سەد و سی و شەش هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ/ داهاتی هاتووچۆ بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی و بەرێوبەرایەتی شارەوانی پێنج
لەلایەن کۆمپانیای پاڵاو جێبەجێ دەکرێت.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر لەنزیکەوە لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و تیمی سەرپەرشیار و کۆمپانیای جێبەجێکاری ڕاسپارد لە زووترین کاتدا چارەسەری هەموو ئەو گرفت و کێشانە بکرێت کە بەهۆی لافاوەوە کاریگەری کردۆتە سەر بناغەی پردەکە، دواشی کرد بە تۆکەمەتر لەجاران ژێر بناغەی پردەکە چاکبکرێت و هەرچی پێویست دەکات بۆی ئەنجامبدرێ.