پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد
دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 2022.4.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی پیرۆزبایی 27 ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی هەولێری بەرەی تورکمانی عێراق بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند، وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكانی سنووری پارێزگای هەولێر هەبێت.