بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەبارەى چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتی ووشکەساڵی ئەنجامدرا
دوا بەدواى فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (7,654,596,86) حەفت ملیار و شەش سەد و پەنجاو چوار ملیۆن و پێنج سەد و نۆەت و شەش هەزار و هەشتاو شەش دینار، بۆ چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022.8.30، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بەئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەکی تایبەت لەبارەى چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتی ووشکەساڵی ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی ژێرزه‌ویی و بەڕێوەبەرى گشتى دابەشکردنى کارەبا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسی مولیده ئه‌هلییه‌كان، ئامادەی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خێڕا لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ کردەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ى ڕاسپارد لەزووترین کاتدا هه‌نگاوی كرده‌یى له‌وباره‌یه‌وه بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها جه‌ختی لەوەکردەوە جگە لەژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ووشکەساڵى و چارەسەرى ئاوى خواردنەوەى ماڵان لیژنه‌ی تر له فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌بوونی ئاوی گه‌ڕه‌ك و كێشه‌كانی كه‌می ئاو و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی کێشەکانى ووشكه‌ساڵی پێکبهێنرێت بۆ دیراسەکردن و داڕشتنی پلانى پێویست.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دوای گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و بۆچونی ئاماده‌بووان لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ هەر ئەگەرێکى دروستبوونى كێشه‌ی كه‌م ئاوی هاوڵاتییان لەهاوینى ئەمساڵ و ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانه‌كانی ووشکە ساڵی و خستنه ڕووی چه‌ند پێشنیارێك، كۆبوونه‌وه چه‌ند بڕیارێكی تر‌ى پێویستیدا، به‌پێویستیشی زانی هاوڵاتییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بەردەوام بن لەسەر هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كان و جێبەجێکردنی به‌رنامه و پلانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر.