لەھەولێر، دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن بەڕێوەچوو

لەھەولێر، دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانى یەکشەممە 2022.5.8، بەئامادەبوونى ئالان حمەسەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگارى سلێمانى و دێیڤید هانت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و سەرۆکی زانکۆکان، لە ھۆتێل رۆتاناى شارى هەولێر، دوومین کۆنفرانسی پەروەردە و فێرکردن لەژێرچاودێرى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەپاڵپشتى وەزارەتى پەروەردەى عێراق و هاوبەشى کۆمەڵەى بازرگانیی عێراق - بەریتانیا کەلەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر رێکخرابوو، بەرێوەچوو بەڕێوەچوو.
ئەو کۆنفرانسە کە بۆ گرنگیدانە بە بواری پەروەردە و پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان، تێیدا 40 وتاربێژ لە 29 پەیمانگای نێودەوڵەتی و نێونەتەوەیی، 39 سیمینار بە شێوەی ئۆنلاین و بە سێ زمانی جیاواز پێشکەش دەکەن، تا ئێستاش زیاتر لە 50000 ھەزار بەشداربوو لە 60 وڵاتەوە خۆیان تۆمار کردووە و بەشێوەى ئۆنلاین بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن. لەدەستپێکى کونفرانسەکەدا جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووانەوە قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە چەند مامۆستایەکى زانکۆ