پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى کۆمپانیاى گەنەل ئێنێرجی تورکى کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکى کۆمپانیاى گەنەل ئێنێرجی تورکى کرد

سەرلەبەیانى ئەمرۆ پینجشەممە 2022.6.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکى کۆمپانیاى گەنەل ئێنێرجی تورکى کرد.
لەدیدارەکەدا، تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ته‌ئكید له‌ په‌ره‌پێدان و كاركردنى پێكه‌وه‌یی كرایه‌وه‌، دواتر شاندى میوان باسیان لەو پڕۆژانه‌ کرد کە لەبەردەستیاندایە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندى میوان، جەختى لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانى نێوان کۆمپانیاى ناوبرا و پارێزگاى هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکارین، خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی کۆمپانیاکانی وڵاتان و کارکردنیان، هەموو ئەو کۆمپانیا و وەبەرهێنه‌رانی دەیانەوێت لەهەولێرى پایتەخت وەبەرهێنان بکەن، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەشیان بکەین".
لە کۆتاییدا شاندى میوان، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاری و ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێییان کرا.