پارێزگاری هەولێر، لەبەرامبەر ئەرک و ماندوبوون و دەستپاکی خەڵاتی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەشکرد

پارێزگاری هەولێر، لەبەرامبەر ئەرک و ماندوبوون و دەستپاکی خەڵاتی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەشکرد

رۆژی چوارشەممە 2022.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، لەبەرامبەر ئەرک و ماندوبوون و دەستپاکی خەڵاتی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش بە ڕێگەپێدراوی پۆلیسی بەشی ڕێککاری ناوشار عیسام مەحمود کرد.
دوای ئەوەی ڕێگەپێدراوی پۆلیس عیسام مەحمود، لەپاڵ ئەرکی خۆی وەک پۆلیسی ڕێککاری، لە نێو سەنتەری شاری هەولێر بڕی (1000) دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەست خۆشی لەبەرامبەر بەجێگەیانی ئەرک و فەرمانەکان و پێشکەشکردنی ڕێزلێنانی پارێزگا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئومێدی خواست نموونەی زۆر بێت.