بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پاڵەوانیەتی عێراق بۆ شەترەنج دەستی پێکرد

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پاڵەوانیەتی عێراق بۆ شەترەنج دەستی پێکرد

ئێوارەی رۆژی شەممە 2022.7.2، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لەورزشوانان و وەرزش دۆستان، لەهەولێری پایتەخت و لەیانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانیەتی عێراق بۆ شەترەنج بە بەشداری (110) یاریزانی کوڕ و کچ لە (16) پارێزگا بۆ تەمەنەکانی خوار (14,12,10,8,6)ساڵی دەستی پێکرد.